جیهانی

ترەمپ بودجەی هاوكاری تەندروستی راگرت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترەمپ بودجەی هاوكاری تەندروستی راگرت

مەودا میدیا-

سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا بڕیاریدا هاوكارییە داراییەكانی خۆی بۆ رێكخراوی تەندروستیی جیهانی رابگرێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند "رێكخراوی تەندروستیی جیهانی كەمتەرخەم بووە لە بەرانبەر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناو ئیهمالی كردووە لەو نەخۆشیە".

ئاماژەی بەوەشكردووە "پێویست بوو رێكخراوی تەندروستیی جیهانی هەر لە سەرەتاوە ئەوەی ئاشكرا بكردایە كە ئەو ڤایرۆسە جیهانییە، ئێمە ئەوان بە كەمتەرخەم دەزانین".

هاوكارییە داراییەكانی ئەمریكا بۆ رێكخراوی تەندروستیی جیهانی ساڵانە 400 ملیۆن دۆلار و بە تەنیا خۆی لە سەدا 15 ئەو هاوكارییانەی لە ئەستۆ گرتووە.
Qaiwan
Qaiwan