گێتی
مه‌سعود پزیشكیان: خامنه‌یی رێگه نادات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رێكبكه‌وین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆك كۆمارى ئێران ریگه‌یاند، رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران رێگه‌نادات له‌گه‌ل ئه‌مه‌ریكا رێكبكه‌وین و ئێمه‌ش به‌قسه‌مان كردووه.
مەسعود پزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند "دیالۆگ لەگەڵ ئیدارەی دۆناڵد ترەمپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بە باشترین بژاردە دەزانین، بەڵام رابەری باڵای ئێران رەتیدەکاتەوە".
وتیشى "پێموابوو دیالۆگ لەگەڵ ئەمه‌ریکا باشترین بژاردە دەبێت، بەڵام پابەندی رێنماییەکانی رابەری شۆڕش ئیسلامیی ئێران، عەلی خامنەیی، دەبین بە رەتکردنەوەی".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "واشنتۆن گەمارۆ و سزاكان لەسەر ئێمە توندتر دەکات، بەرنامەمان هەیە بۆ دەربازبوون لەم دۆخە، ئێمە لە شەڕێکی گشتیگرداین و دەبێت خۆمان بۆ ئەوە ئامادە بکەین، لەبری ئەوەی یەکتر تاوانبار بکەین".
ع
بیروڕا



