گێتی
جۆلانی یەکەم بڕیاری دژبە کورد دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی راگوزەری دەسەلاتی سوریا لیژنەیەكی حەوت كەسی راسپاردووە بۆ نووسینەوەی رەشنووسی دەستووری نوێی سوریا، بەبێ بەشداری كورد و دروزییەكان و پێکهاتە ئاینییەكانی ئەو وڵاتە".
ئەحمەد شەرع، سەرۆکی دەسەڵاتی راگوزەری سوریا لە مەرسوومێکدا هەریەک لە (عەبدولحەمید عەواک، یاسر حوێش، ئیسماعیل خەلفان، رەیعان کحێلان، محەممەد رەزا جەلخی، ئەحمەد قورەبی و بەهیە ماردینی) وەک لیژنەی نووسینەوەی رەشنووسی دەستوور پێکهێنا".
ئیسماعیل خەلفان، ئەندامی لیژنەی داڕشتنی رەشنووسی دەستووری نوێی سوریا رایگەیاند "بەمنزیکانە رەشنووسی دەستوور تەواو دەبێت، دواتر رەوانەی نووسینگەی ئەحمەد شەرع دەکرێت".
ئەمە لە کاتێکدایە، بەپێی رەشنووسی دەستووری نوێی سوریا رێگە بە دامەزراندنی پارتی نەتەوەیی لە سوریای نوێ نادرێت، دەستوورەکەش کاتی دەبێت و بۆ ماوەی دوو ساڵ دەبێت، شارەزایانی سیاسی و دەستوور ئەم بڕیارە بە یەکەم هەنگاوی ئەحمەد شەرع بە دژبە کورد پێناسە دەکەن.
ب ح

بیروڕا