گێتی
پارێزگاریی لە خۆمان و کوردەکان دەکەین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 2025/3/3، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەبارەی ئازادنەکردنی تەوااوی بارمتەكان لەلایەن حەماس وپێشهاتەکانی سوریا و دۆخی کورد و کەمە نەتەوەکانی سوریا هۆشداریی دا.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند "دەستی هاوکارییان بۆ کورد و دروزەکان لە سوریا درێژکردووە و پابەندن بە پاراستنی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکان لەو وڵاتە، بەهیچ شێوەیەک رێگەنادەن هێزە تووندڕەوەکان لە سوریا لە سنوورەکانیان نزیک ببنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تاوەکو ئێستا تەلئەبیب رێككەوتن و ئاگربەستی لە غەززە پێشێل نەكردووەو بڕیاری گەڕانەوە بۆ جەنگ دژی حەماس لەسەر مێزی وەزارەتی بەرگری و سوپای ئیسرائیلە".
ب ح

بیروڕا