گێتی
ئەمریكا هاوكارییە سەربازییەكانی بۆ ئۆكرانیا راگرت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای دیدارە توندەكەی ترەمپ و زیلینسكی لە كۆشكی سپی، شەوی رابردوو ئیدارەكەی ترەمپ پشتیوانییە سەربازییەكانی بۆ ئۆكرانیا راگرت.
ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بڵاویكردووەتەوە، ئەمریكا لە چوارچێوەی پێداچوونەوە بە هەوڵەكانی بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ و ململانێ، سەرجەم هاوكارییە سەربازییەكانی بۆ ئۆكرانیا بەشێوەیەكی كاتی، رادەگرێت.
ئاژانسەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، دۆناڵد ترەمپ وەك كاردانەوەیەك لە دوای دیدارە توندەكەی خۆی و سەرۆكی ئۆكرانیا، بڕیاری راگرتنی هەموو هاوكارییە سەربازییەكانی ئەمەریكای بۆ كیێڤ دەركردووە، تا ئەوكاتەی پێداچوونەوە بە هەنگاوەكانی رێككەوتنی ئاشتی دەكرێت.
بەپێی ئاژانسەكە، راگرتنی هاوكارییە سەربازییەكانی ئەمریكا بۆ ئۆكرانیا لەلایەن ئیدارەكەی ترەمپەوە بۆ ئەوەیە تا سەركردە و بەرپرسانی ئۆكرانیا ناچار بكات پابەندی رێكەوتن بكات.
ئ پ
بیروڕا



