گێتی
ڤلادیمێر زیلینسكى له قسه‌كانى په‌شیمانبووه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ڤلادیمێر زیلینسكى، سه‌رۆكى ئۆكرانیا دواى ده‌مه‌قاڵێكه‌ى له رۆژى هه‌ینى رابردوو له كۆشكى سپى له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، ده‌ڵێت په‌شیمانم.
رۆژى هه‌ینى رابردوو، تره‌مپ له‌ناو كۆشكى سپى میواندارى زیلینسكى، سه‌رۆكى ئۆكرانیاى كرد و دواتر له‌كاتى كۆبوونه‌وه‌كه ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان هه‌ردوولا دروستبوو.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ڤلادیمێر زیلینسكى، سه‌رۆكى ئۆكرانیا رایگه‌یاند "په‌شیمانم له‌و قسانه‌ى به‌رانبه‌ر دۆناڵد تره‌مپ كردم".
تره‌مپ، زیلینسكى به كه‌سێكى دیكتاتۆر ناوبرد و پێى وت "ناتوانی به ئه‌مه‌ریكا بڵێیت كه هه‌ستى چۆنه له‌و شه‌ڕه‌دا، ئه‌گه‌ر هاوكارییه‌كانى ئیداره‌ى جۆبایدنى سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مه‌ریكا نه‌بوایه ك 350 ملیار دۆلارى به ئێوه داوه، به‌رگه‌ى دوو هه‌فته شه‌ڕتان له‌گه‌ڵ رووسیا نه‌ده‌گرت".
دواى ئه‌و ده‌مه‌قاڵێییه، زیلینسكى كۆشكى سپى به‌جێهێشت و كۆنگره‌ى رۆژنامه‌نوسى له‌گه‌ڵ تره‌مپ نه‌كرد، دواتریش میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، تره‌مپ زیلینسكى ده‌كردووه.
ع
بیروڕا



