گێتی
لوتکەی نائاسایی عەرەبی لە قاهیرە بەڕێوەچوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رۆژی رابردوو 2025/3/4، بە بەشداریی سەرۆک و سەرکردەکانی وڵاتانی عەرەبی لوتکەی نائاسایی عەرەبی لە قاهیرە بۆ رووبەرووبوونەوەی هەموو ئەو پڕۆژانەی داوای راگواستنی فەلەستینییەکان دەکەن لە غەززە بەڕێوەچوو.
د.سەنگەر سەید قادر، لێكۆڵەر لە سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان لە قاهیرە بە مەودا میدیای راگەیاند "وڵاتانی عەرەبی پلانەکەی میسریان پەسەند کردووە کە بریتییە لە چەککردنی حەماس بەرانبەر بە ئاوەدانکردنەوەی کەرتی غەززە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئیسرائیل دوای ئازادکردنی دیلەکان ئامادەیە بۆ جەنگ چونکە جارێکی تر رێگە بە دووبارەبوونەوەی مەترسیەک نادات کە بوونی وڵاتەکەی بخاتەمەترسییەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا پلانی هەیە بۆ بەرەوپێشچوونی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دەیەوێت بە پارەی وڵاتان غەززە ئاوەدان بکاتەوە و سنووری سیاسیی ئیسرائیلیش فراوان بکات".
ب ح

بیروڕا