گێتی

ژمارەی کوژراوانی گرژییەکانی سوریا گەیشتە 237 کەس

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی کوژراوانی گرژییەکانی سوریا گەیشتە 237 کەس
مەودا میدیا-

ماوەی دوو رۆژە لە شارەکانی لازقیە، تەرتوس و حەما گرژییەکی مەترسیدار هەیە و لە ئەنجامی پێکدادانی نێوان چەکدارانی جۆلانی و عەلەوی زیاتر لە 237 کەس کوژراون کە خەڵکی مەدەنیشیان تێدایە.

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند "بەپێی ئامارەکان 95٪ی قوربانییەکان سەربازیی بوون، لەوانە 50 چەکداری سەربە جۆلانی و 45 چەکداری عەلەوییەکان بوون، هەروەها بە گشتی 142 کەسی مەدەنی لە لازقیە (76)، تەرتوس (60) و حەما (شەش) هاوڵاتیی کوژراون و دەیان بریندار و بێسەروشوێن و گیراو لە هەردوولا هەیە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەپێی راپۆرتە ناوخۆییەکان شەڕ و پێکدادانەکان، وێرانکارییەکی بەرفراوانی لێکەوتووەتەوە و ماڵەکان سووتێنراون و خەڵکی مەدەنیش زیانێکی بەرچاویان بەرکەوتووە".

ئەوەشی خستەڕوو "دەیان ته رم که له کۆڵان و کێڵگەکاندا دۆزراونەتەوه کە تاوەکو ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لەلایەن هیچ لایەنێکەوه لەبارەی ژمارەی کوژراوان یان وردەکاریی هێرشه سەبازییەکانی ئێستا نەدراوه ، سەرەڕای ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی و کارەساتێکی مرۆیی لەو ناوچانە روودەدات"

باسی لەوەشکردووە "لەلایەکی ترەوە تورکیا هێرشە وشکانییەکانی بۆ سەر ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بە تایبەت لە دەورووبەری بەنداوی تشرین و شاری سیرین و گوندەکانی سەربە کۆبانێ وعەین عیسا زیادیکردووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan