گێتی
چەکدارانی جۆلانی 40 کۆمەڵکوژییان ئەنجامداوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە دوای 72 کاتژمێر لە سەرهەڵدانی شەڕوپێکدادانەکان لە کەناراوەکانی سوریا نزیکەی 40 کۆمەڵکوژی تائیفی لەلایەن چەکدارانی جۆلانییەوە ئەنجامدراوە.
روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند "پرۆسەى کوشتنى هاوڵاتییانى مەدەنی عەلەوى لەلایەن چەکدارانی جۆلان و گرووپە هاوپەیمانەکانییەوە دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا 973 هاوڵاتییان کوشتووە کە بەشێکیان ژن و منداڵن، لە ناوچە کەناراوەکانی سوریا و چیای لازقییە، ئۆپراسیۆنی تەسفیەکردن لەسەر بنەمای تائیفی بەردەوامە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ژمارەی کۆمەڵکوژییەکان لە کەناراوەکان و شاخەکانی سوریا گەیشتووەتە 39 کۆمەڵکوژی لەگەڵ کوشتن و لەسێدارەدانی مەیدانی و ئۆپەراسیۆنەکانی پاکتاوکردنی تائیفی کە لە 7ی ئازارەوە دەستیپێکردووە،وە هەروەها روانگەی سوریا کۆمەڵکوژییەکی نوێی لە ناوچەکانی قونەیترە، تەرتوس و بانیاس، گەڕەکی داعتوور لە لازقیە و گوندەکانی رەملیە و رەسافە، تۆمارکردووە".
ب ح

بیروڕا