گێتی

مه‌سعود پزیشكیان وه‌ڵامى دۆناڵد تره‌مپى دایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌سعود پزیشكیان وه‌ڵامى دۆناڵد تره‌مپى دایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆك كۆمارى ئێران، وه‌ڵامى دۆناڵد تره‌مپى، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكای دایه‌وه‌ له‌باره‌ى دانوستان و رێككه‌وتن كه‌ پێش چه‌ند رۆژێك داوایكردبوو له‌ ئێران.

مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆك كۆمارى ئێران رایگه‌یاند "ئه‌گه‌ر دانوستان بە کەرامەت و لەسەر بنەمای رێز و قازانجی یەکتر بێت، دادەنیشین و قسە دەکەین، بەڵام زمانی هەڕەشە و هێز بە هیچ شێوەیەک لای ئێمە قبوڵ نییە".

باسى له‌وه‌شكرد "ئێمە دەبێت پەیوەندیمان لەگەڵ دونیا هەبێت ئێمە نامانەوێت بتۆرین و شەڕ لەگەڵ کەسدا بکەین".

هەروەها "نامانەوێت بە زەلیلەوە لەبەردەم کەسدا کڕنۆش بەرین، ئێمە بە کەرامەتەوە دەمرین، بەڵام بە زەلیلبوونەوە ڕاناوەستین، زمانی هەڕەشە قبووڵ ناکەین".

پێش چه‌ند رۆژێك تره‌مپ، داواى له‌ ئێران كرد، یان دانوستان، یان چاره‌سه‌رى كێشه‌كه‌ له‌ رێگه‌ى سه‌ربازییه‌وه‌ واته‌ هێرشكردن.

ع
Qaiwan
Qaiwan