گێتی

ئامارێکی نوێی توندوتیژییەکانی سوریا بڵاوکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئامارێکی نوێی توندوتیژییەکانی سوریا بڵاوکرایەوە
مەودا میدیا-

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ئامارێکی نوێی 24 کاتژمێری سەبارەت بە تووندوتیژییەکان لە کەناراوەکانی ئەو وڵاتە بڵاوکردەوە.

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند "لە ماوەی 24 کاتژمێردا 177 کەس لە ئەنجامی ئاڵۆزییەکانی سوریادا کوژراون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "نزیکەی 19 کەس لە ناوچە جیاجیاکانی تر بەتۆمەتی تائیفی کوژراون".

ئەوەشی خستەڕوو "لە 24 کاتژمێردا سێ کۆمەڵکوژی لە تەرتوس، لازقییە و حەما ئەنجامدراون و لە ئەنجامدا 158 کەس کوژراون".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan