گێتی
رەشنووسی دەستووری سوریا رادەستی جۆلانی كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/3/13، لیژنەی نووسینەوەی دەستوری نوێی سوریا، رەشنووسی دەستووری ئاڕاستەی ئەحمەد شەرع سەرۆكی دەسەڵاتی راگوزەری سوریا كرد
لیژنەی نووسینەوەی دەستووری سوریا رایگەیاند "بەپێی دەستووری نوێ، قۆناغی راگوزەر پێنج ساڵ بەردەوام دەبێت و دەوڵەت پابەندە بە پاراستنی یەکڕیزی خاک و گەل".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سیستمی حکومڕانی لە سوریا پەرلەمانییە و ئەنجومەنی گەل دەتوانێت سەرۆك كۆمار بگۆڕیت، هەروەها پەرلەمانی ئەو وڵاتە دەتوانێت لێبوردنی گشتیی دەربكات".
ئەوەشی خستەڕوو "ناوی دەوڵەت کۆماری عەرەبیی سوریایە و ناگۆڕدرێت و دەستور مافەكانی گەلانی سویا دەپارێزێت كە سەرجەمیان هەمان ماف و ئەرکیان هەیە
ب ح

بیروڕا