گێتی
سەردانی ئەحمەد شەرع بۆ ئەوروپا هەڵوەشایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیاربوو رۆژی دووشەمەی داهاتوو لەسەر بانگهێشتی یەکێتی ئەوروپا، ئەحمەد شەرع سەرۆکی راگوزرەی سوریا سەردانی بڕۆکسێل بکات و بەشداریی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە سوریا بکات.
د.عادل باخەوان، چاودێری سیاسیی و مامۆستا لە زانکۆی پاریس بە مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی کۆمەڵکوژی عەلەوییەکان و دەستوورە کاتییەکەی کە هیچ مافێکی بۆ پێکهاتەکان بەگشتیی و کورد کە هاوپەیمانی ئەوروپایە بەتایبەتی تێدانییە، چەندین پەرلەمانتاری یەکێتی ئەوروپا هاتنە دەنگ و دەزگا پەیوەندیدارەکانیان ناچارکرد کە سەردانەکەی شەرع هەڵبوەشێننەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بڕیاردراوە تەنها رێگە بە وەزیری دەرەوەی سوریا بدرێت کە ئامادەبێت لە کۆبوونەوەکەی بڕۆکسێل کە تایبەتە بە سوریا".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەمە یەکەم پەیامی روون و راشکاوی یەکێتی ئەوروپایە بۆ شەرع و گەر بەباشی لێی تێنەگات و وەرینەگرێت، پەیامی تریشی بەدوادا دێت".
ب ح

بیروڕا