جیهانی

كۆرۆنا ئەمریكا وێران دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆرۆنا ئەمریكا وێران دەكات
مەودا میدیا-

بەپێی دوایین ئامارەكان، لە ئەمریكا تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ 650 هەزار كەس بەرزبووەتەوە و گیان لەدەستدانیش 30 هەزاری تێپەراندووە.

ئەمریكا، یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرترین تووشبووی كۆرۆنای تێدایە و تائێستاش هیچ چارەسەرێكی ئەوتۆی بۆ ئەو ڤایرۆسە نەدۆزیوەتەوە و رۆژ بەرۆژ لە زیادبووندایە.

ئەگەرچی پێشتر قەدەغەی هاتووچۆ لە بەشی زۆری ویلایەتەكانی ئەو وڵاتە راگیرابوو، هاوكات چەندین هۆشداری مەترسیدار بە كۆشكی سپی درابوو، بەڵام تووشبوون بە كۆرۆنا لەو وڵاتە بەردەوامە.

بیڵ گیتس، سەرۆكی دامەزراوەی مایكرۆسۆفت و كەسایەتی دیاری ئەمریكی هۆشداری توندی دابووە ئەمریكا و كاربەدەستدان ئەگە بۆ ماوەی 12 هەفتە تەواوی چالاكی وڵات و هاتووچۆ رانەگیرێت كارەسات روودەدات.

Qaiwan
Qaiwan