گێتی
ترەمپ پێدانی ڤیزا بە چەند وڵاتێک رادەگرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ یاداشتێکی بۆ قەدەغەکردنی گه‌شتكردنی هاوڵاتییانی ده‌یان وڵات ئامادەکردووە، كه وڵاتانی عه‌ره‌بیشی تێدایە.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز رایگەیاند "یاداشته‌كه ناوی 41 وڵاتی تێدایه، كه به‌سه‌ر سێ گرووپدا دابه‌شكراون، گرووپی یه‌كهم 10 وڵات له‌خۆده‌گرێت کە پێکهاتوون لە (ئه‌فغانستان، ئێران، سوریا، كۆریای باكوور، كوبا) پێدانی ڤیزایان به‌ته‌واوی بۆ ئەم وڵاتانە راده‌گیرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گرووپی دووه‌م لە پێنج وڵات پێکهاتوون، كه ئەوانیش (ئه‌ریتریا، هایتی، لائۆس، میانمار و باشووری سودان)، ئه‌م وڵاتانه پێدانی به‌شێك له ڤیزاكان به هاوڵاتییانیان راده‌گیرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "گرووپی سێیه‌م بۆ ئەو وڵاتانەیە کە پێداچوونه‌وه به راگرتنی پێدانی ڤیزای ئه‌مەریكا به هاوڵاتییانی 26 وڵات له‌خۆده‌گرێت، کە دیارترینیان (بیلاڕوسیا، پاكستان، توركمانستان) چەندین وڵاتێکی تر کە پێویستە حکومەتەکانیان لە ماوەی 60 رۆژدا کەموکوڕییەکان بەپێی مەرجەکانی وشنتۆن چارەسەر بکەن".4
ب ح

بیروڕا