چاوپێكەوتن
دانا سەعید سۆفی: هه‌ڵوێستی حكومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستان بەرانبەر رۆژئاڤا زۆر شه‌رمنانه و ترسنۆكانه بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەشکرکێشییەکانی سەر رۆژئاوای کوردستان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە بەردەوامە، ئەوەش دوای بڕیاری ئەمەریکا بە کشانەوەی هێزەکانیان لە سوریا، هاوكات دوای ئاگربەستیش هێرشەكان رانەگیراون و شەڕ بەردەوامە. ئەم پرسە بووەتە گەرمەباسی تەواوی جیهان و هەڵوێستی جۆراوجۆری تێدا دەبینرێت. بۆ بەرچاوڕوونیی زیاتری ئەوەی کە لە رۆژئاوای کوردستان روو دەدات، مەوداپرێس زنجیرە دیدارێک ساز دەکات.
لەم گفتوگۆیەدا دانا سەعید سۆفی، نووسەر و پسپۆڕی سیاسی وەڵامی پرسیارەکان دەداتەوە.
ئەوەی لە رۆژئاوای کوردستان روو دەدات چییە، بۆ هەموو جیهان دەنگی لێ بەرزبووەتەوە، بەڵام ئەوەی بڕیارە ڕوو بدات هەر روو دەدات؟
دانا سەعید سۆفی: ئه‌وه‌ی له رۆژئاڤا روو ده‌دات، بێشك، زوڵمێكه به به‌رچاوی هه‌موو دنیاوه؛ ئه‌وه‌ی له رۆژئاڤا روو ده‌دات ده‌رخستنی سیمای راسته‌قینه و دڕ‌ندانه‌ی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی و مرۆڤایه‌تییه؛ ئه‌وه‌ی له رۆژئاڤا روو ده‌دات نیشاندانی ماهیه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه‌ی سیستمی سیاسیییانه‌ی داماڵراو له هه‌موو به‌ها و پره‌نسیپێكی ئایدیۆلۆژی و ئایینی و ئه‌خلاقییانه‌ی دونیای مۆدێرنه. رۆژئاڤا ئه‌و قوربانییه‌یه له بازاڕی زلهێزه‌كان سه‌ودای پێ ده‌كرێ له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خۆی.
ئه‌زموونی كوردان له هه‌ر چوار پارچه‌كه‌ی، به‌تایبه‌تیش له رۆژئاڤا و باشوور له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا، ده‌یسه‌لمێنێ كه له سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا، پره‌نسیپه‌كانی وه‌ك دادپه‌روه‌ری، مافه‌كانی مرۆڤ و مافی كه‌مینه‌كان درۆیه‌كی گه‌وره‌یه. ناوه‌ڕۆكی په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ته‌نیا بۆ ئه‌و لایه‌نه نێوده‌وڵه‌تییانه ئیعتیباریان هه‌یه كه باڵانسی هێزیان هه‌یه یان ستاتوی وه‌ك یه‌كیان هه‌یه، یان ستاتوی ده‌وڵه‌تیان هه‌یه، هه‌ر ستاتویه‌كی دیكه‌ی سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بنه قوربانیی ململانێكان ئه‌گه‌ر پشتیوانیی زلهێزێكی هه‌رێمی یان جیهانییان نه‌بێ.
چی وا دەکات تورکیا ئەوەی دەیەوێت بتوانێت بیکات و هیچ رێگرییەک لە بەردەمیدا نەبێت؟
دانا سەعید سۆفی: توركیا زلهێزێكی ناوچه‌یی خاوه‌ن نفوزه، ئه‌ندامێكی سه‌ره‌كیی ناتۆیه، بێجگه له‌وه‌ی جوگرافیا سیاسییه‌كه‌ی یان پێگه جیۆپۆلیتیكه‌كه‌ی گرنگییه‌كی تایبه‌تی هه‌یه بۆ ئه‌ورووپا و ئاسیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. توركیا به‌هۆی پێگه جیۆپۆلیتیکە‌كه‌ی كارتی فشاری زۆره كه له په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تیدا به كاری بهێنێت، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی به‌رانبه‌ره‌كه‌ی، رۆژئاڤا، پێگه‌یه‌كی فه‌رمیی نێوده‌وڵه‌تیی نییه، هه‌ر ئه‌مه‌شه وا ده‌كات كه رۆژئاڤا لایه‌نێكی سه‌ره‌كیی شه‌ڕ و ململانێكانه، به‌ڵام لایه‌نێك نییه له رێككه‌وتنه‌كان، به واتایه‌كی تر نكۆڵی له بوونه فه‌رمییه‌كه‌ی ده‌كرێت. تائێستا دوای له‌شكركێشییه‌كه‌ی توركیا، دوو ڕێكکه‌وتن كراوه له‌گه‌ڵ توركیا؛ ئه‌مه‌ریكا و توركیا، ڕو‌سیا و توركیا، به‌ڵام رۆژئاڤا خۆی ڕێككه‌وتنی نه‌كردووه، به‌ڵكوو ڕێككه‌وتن و سه‌ودای له‌سه‌ر كراوه.
لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌وێ كه توركیا له به‌گه‌ڕخستنی مه‌كینه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی دژ به رۆژئاڤا و ناوزه‌دكردنی به تیرۆریست، به تایبه‌تیش له ڕێی جه‌ختكردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیی نێوان یه‌په‌گه و په‌كه‌كه، كه‌م تا زۆر سه‌ركه‌وتوو بووه.
مەترسییەکانی ئەم داگیرکارییە نوێیەی تورکیا لەسەر دۆزی کورد بە گشتی چییە؟
دانا سەعید سۆفی: به‌پێی ده‌رئه‌نجامه چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی كه تائێستا كراوه، لەڕێی درووستكردنی ناوچه‌ی ئارامی توركی و روسی، رۆژئاڤا له باكوور داده‌بڕێت، رۆژئاڤا ته‌نیا یه‌ك ده‌روازه‌ی له‌گه‌ڵ باشوور ده‌بێ. ئه‌م دابڕانه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئایینده‌ی رۆژئاڤا و دۆزی كورد به گشتی ده‌بێ، ئه‌مه له كاتێكدا كه توركیا له هه‌وڵی دابڕینی باكوور به باشوور و رۆژهه‌ڵاتیشه. مه‌ترسی له‌سه‌ر دۆزی كورد ته‌نیا له خودی له‌شكركێشییه‌كه‌ی توركیا نییه بۆ سه‌ر رۆژئاڤا، به‌ڵكوو شێوازی مامه‌ڵه‌ی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تییه له‌گه‌ڵ كێشه‌كه؛ به واتایه‌كی تر مه‌ترسییه‌كه له‌وه‌دایه كه كورد له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده و بوونی خۆی مامه‌ڵه و سه‌ودای پێ ده‌كرێت، لێره‌وه مێژوو خۆی دووباره ده‌كاته‌وه، باشتر بڵێم مێژووی كورد وه‌ستاوه، له چاڵدێران، سه‌فه‌وی و عوسمانییه‌كان، له جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م هاوپه‌یمانان، ئێستاش زلهێزه ئیقلیمی و جیهانییه‌كان مامه‌ڵه و سه‌ودا به چاره‌نووسی كورد ده‌كه‌ن. به داخه‌وه ئێستا نه‌ك پڕۆژه‌ی كوردستانی گه‌وره بووەته مه‌حاڵ، دوای ریفراندۆمی باشوور و له‌شكركێشیی توركیا بۆ رۆژئاڤا، بیرۆكه‌ی چوار كوردستانی بچو‌وكیش بووەته مه‌حاڵێكی دیكه.
من ئه‌م قسه‌یه له نائومێدییه‌وه ناكه‌م، به‌ڵكوو ئیراده و زه‌مینه‌ی ناوخۆیی و ناوچه‌یی وامان پێ ده‌ڵێ. بۆ نموونه هه‌لومه‌رجی ناوخۆیی باشوور زۆر دووره له خه‌وبینین به ده‌وڵه‌ته‌وه، له رۆژئاڤا زیاتر فاكته‌ری ده‌ره‌كی و ناوچه‌یی ڕێگره له‌و خه‌وبینینه. بێگومان جوگرافیای سیاسی و نه‌زمی جیهانی هه‌میشه فاكته‌ری نێگه‌تیڤ بوون بۆ پڕۆژه‌ی ده‌وڵه‌ت یان چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی كوردستان.
کورد دەتوانێت چی بکات تا هەمیشە کڕین و فرۆشتنی پێوە نەکرێت، تا ئەو بارودۆخانەی هەمیشە بوونەتە ناسنامەی کورد هەر چەند ساڵ جارێک و دووبارە نەبنەوە؟
دانا سەعید سۆفی: دیاره دۆزی كورد له هه‌ر پارچه‌یه‌ك تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه و فاكته‌ری كاریگه‌رییه‌كان جیاوازن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه بۆ هه‌موو پارچه‌كان، له پاڵ یه‌كڕیزی و یه‌كئامانجی له هه‌ر پارچه‌یه‌كدا، ئیداره و حکومڕانیی باشه، هه‌روه‌ها درووستكردنی په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانایه له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ر، به تایبه‌تیش له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ئه‌گه‌ر ئیمكان بێ. ئه‌زموونه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی باشوور و رۆژئاڤا ده‌ریانخست كه دونیا له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زییه‌وه ده‌ڕوانێته كێشه‌ی كورد له هه‌ر پارچه‌یه‌ك، واته كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی، باشتر بڵێم، وڵاتانی دۆستی كورد، تا ئه‌و ئاسته پشتیوانی له كوردی هه‌ر پارچه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، كه له سنووری جوگرافیی ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی، عیراق، سوریا، ده‌رنه‌چێت.
ریفراندۆمی باشوور و رووداوه‌كانی دواتر، هه‌روه‌ها هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی له‌و كاته‌دا ئه‌م راستییه ده‌سه‌لمێنن كه مامه‌ڵه‌ی دنیا له‌گه‌ڵ دۆزی كورد هێشتا له چوارچێوه‌ی سنووری ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیی هه‌ر پارچه‌یه‌ك ده‌رناچێ. هه‌روه‌ها رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی رۆژئاڤا، ئه‌م راستییه پشتڕاست ده‌كه‌نه‌وه. رووداوه‌كانی باشوور و رۆژئاڤا وانه‌یه‌كی دیكه‌ی فێر كردین، بوونی رككه‌وتنی ئیقلیمی لەنێوان هه‌ریه‌ك له وڵاته‌كانی كه كوردستانی به‌سه‌ردا دابه‌ش كراوه، گرنگتره له ئیراده‌ی نێوده‌وڵه‌تی. بۆیه گرنگه كورد له هه‌ر پارچه‌یه‌كدا ده‌رگای ناوه‌ند به سه‌رخۆیدا دانه‌خات.
بۆ دوژمنانی کورد هەمیشە داگیرکاری و کوشتن و بڕینەکانیان بەرانبەر کورد بە رووکارێکی ئایینی دادەپۆشن، بەڵام زۆرێک لە مەلا و پیاوانی ئایینیی کورد یان بێندەنگن یان پشتگیریی گوتاری دووژمنانی دۆزی کوردن؟
دانا سەعید سۆفی: به شێوازێكی دیكه ده‌توانین بڵێین كه كورد سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه ئایین، یان ئیسلام، له به‌رژه‌وه‌ندیی گوتاری ناسیۆنالیستی به كار بهێنێ. من ده‌توانم باس له دوو هۆكار بكه‌م، یه‌كه‌میان به‌رامبه‌ره‌كانی كورد، عه‌ره‌ب، فارس، تورك، خاوه‌ن كه‌له‌پوور و مێژوویه‌كی قووڵترن له ناو ئیسلامدا، به شێوه‌یه‌ك كه بۆ چه‌ندین سه‌ده خه‌لافه‌ت و میراتگری ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بوون. دیاره ئه‌زموونی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی زیاتر له ده‌ره‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان ره‌نگی داوه‌ته‌وه، بۆیه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر ناوچه كوردنشینه‌كان جێنه‌هێشتووه. هۆكاری دووه‌م بریتییه له‌وه‌ی كه شۆڕشه نوێیه‌كانی كورد زۆربه‌یان ئیلهامیان له بیری چه‌پ و كه‌متازۆر عەلمانییه‌ت وه‌رگرتووه.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی به هه‌ڵوێستی پیاوانی ئایینیی كورده‌وه هه‌یه، دیاره هه‌روه‌ك پارته سیاسییه‌كان دابه‌ش بوون به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا، ئه‌وانیش دابه‌ش بوون به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا، بۆ به‌شێك له پیاوانی ئایینی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گرنگیی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له پاڵ ناسنامه ئیسلامییه‌كه، به‌ڵام بۆ به‌شێكی دیكه‌ی رادیكال، ناسنامه ئیسلامییه‌كه چه‌قی دونیابینییان پێكده‌هێنێت. ئه‌مه ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه له‌ڕووی ئایدیۆلۆژیای سیاسیشه‌وه ئیخوانی بن، بێگومان هاوهه‌ڵوێست ده‌بن له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان و دژ به یه‌په‌گه و رۆژئاڤا ده‌بن كه مۆركی ئایدیۆلۆژیای چه‌پڕه‌ویان پێوه دیاره. ئه‌ردۆغان كاتێك ماسكێكی ئیسلامی به له‌شكركێشكییه‌كه‌ی ده‌به‌خشێ و مه‌كینه‌ی پڕووپاگه‌نده‌كه‌ی به سوره‌تی ئه‌لفه‌تح ده‌ست پێ ده‌كات، موخاته‌به‌ی ئه‌و ئیسلامییه رادیكال و ئیخوانییه ئایدیۆلۆژیستانه ده‌كات له هه‌ر كوێی دونیا بن.
ئەمەی ئێستا جیهان بەرانبەر قەتڵوعامی کورد بووەتە تاماشاکەر، بێوەفاییە، یاخود رەگوڕیشەی فکری و ستراتیجی و سیاسیی قووڵتری لەو خوێندنەوەیە هەیە؟
دانا سەعید سۆفی: راستییه‌كه‌ی دنیا ته‌نیا ته‌ماشاكه‌ر نه‌بووه، هه‌ڵوێستی ئه‌ورووپا و كۆنگرێسی ئه‌مەریكی له پشتیوانی رۆژئاڤا بووه، به‌ڵام لایه‌نه یان كه‌سه سه‌ره‌كییه‌كانی ململانێكه، ئه‌ردۆغان و تره‌مپ، له ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو عورف و عاده‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی و مۆڕاڵێكی سیاسی مامه‌ڵه‌یان كرد. هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تیی ئه‌ردۆغان بۆ هه‌موان ئاشكرایه و وه‌ك دیكتاتۆر خۆی بۆ دنیا نمایش كردووه، به‌د‌به‌ختییه‌كه‌ی كوردیش له‌وه‌دایه كه پاشخانی تره‌مپ وه‌ك پیاوێكی بازرگان، ئابووری له پێشه‌وه‌ی پره‌نسیپه سیاسی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان داده‌نێت، وه‌ك ده‌بینین كار له‌سه‌ر مۆدێلێكی كۆنی دیپلۆماسییه‌تی دۆلار و قازانجی ئابووری ده‌كات له په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تییدا.
وه‌ك پێشتریش ئاماژه‌م پێكرد، په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی به به‌رژه‌وه‌ندیی نێوان وڵاتان به‌ستراوه‌ته‌وه، وڵاتانیش به ئاسانی ده‌ستبه‌رداری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان نابن له‌گه‌ڵ توركیا. هه‌رچه‌نده بینیمان وڵاتانی ئه‌ورووپی ده‌ستبه‌رداری فرۆشتنی چه‌ك بوون به توركیا، سه‌رباری هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌ردۆغان به ناردنی لێشاوی كۆچبه‌ران بۆ ئه‌ورووپا. دیاره هه‌ڵوێستی ئه‌ورووپا هێشتا شه‌رمنانه‌یه و كاریگه‌ریی هه‌نوكه‌یی نابێ له‌سه‌ر له‌شكركێشییه‌كه‌ی توركیا، به‌ڵام هه‌ڵوێستی ئه‌ورووپا قابیلی ئه‌وه‌یه كه كاریگه‌رتر و تووندتر بێ، ئه‌گه‌ر توركیا په‌ره به له‌شكركێشییه‌كه‌ی بدات. راستییه‌ك هه‌یه كه له ململانێ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌وروپا به‌بێ پشتیوانیی ئه‌مەریكا ناتوانێ پرسه‌كان یه‌كلا بكاته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌ورووپا ده‌یه‌وێ هه‌ر كرده‌یه‌ك و بڕیارێكی گرنگ شه‌رعییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێ له‌ڕێی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان یان هاوپه‌یمانێتییه‌كی نێوده‌وڵه‌تی. به‌ڵام سه‌باره‌ت به پرسی سوریا و رۆژئاڤا راسته‌وخۆ زلهێزه جیهانییه‌كان و ناوچه‌ییه‌كان تێوه‌گلاون و له‌سه‌ر ئەر‌زی واقیع هه‌ن. ئه‌ورووپا له دووره‌وه و له‌سه‌ر ئاستی دامه‌زراوه‌كانی خۆی ده‌توانێ هه‌ڵوێست و كاریگه‌ری هه‌بێ.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی، بێهه‌ڵوێستترین گرووپ بوون له پرسی له‌شكركێشییه‌كه‌ی توركیا بۆ رۆژئاڤا یان وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن بۆ باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، له كاتێكدا به خاكی عه‌ره‌بی ناوزه‌دیان كردووه. هه‌ندێ له وڵاتانی عه‌ره‌بی زۆر شه‌رمنانه و ترسنۆكانه له‌سه‌ر ئاستی گوتار و راگه‌یاندن ناڕه‌زایه‌تییه‌كیان ده‌ربڕی، به‌بێ بانگهێشكردنی باڵیۆزی توركیا له وڵاته‌كه‌یان و ئیدانەكردنی له‌شكركێشییه‌كه به فه‌رمی. له‌شكركێشیی توركیا ماسكی له‌سه‌ر دۆست و دوژمن هه‌ڵدایه‌وه، رووی راسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵگەی مرۆڤایه‌تی و ماهییه‌تی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئاشكرا كرد.
چۆن هەڵوێستی حزبە سیاسییە کوردییەکان و حکومەت و پەرلەمان و دامەزراوە رەسمییەکانی هەرێم سەبارەت بەو رووداوە دەخوێنیتەوە، دەبێت ئەوان چۆن رەفتار بکەن و هەنگاو و هەڵوێستی کاریگەر و بە پەلە چی بێت کە بینێن؟
دانا سەعید سۆفی: هه‌ڵوێستی حزبه كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كان زۆر جیاواز بوون، ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی له ناو حزبه‌كاندا هه‌ڵوێسته‌كان به هه‌ردوو دیودا هه‌بوون، باش و خراپ، روون و نادیار، پۆزه‌تیڤ و نێگه‌تیڤ، به‌ڵام به داخه‌وه هه‌ڵوێستی فه‌رمیی حكومه‌ت و په‌رله‌مان زۆر شه‌رمنانه و ترسنۆكانه بوو، هه‌ڵوێستی فه‌رمیی هه‌رێم سه‌باره‌ت به له‌شكركێشییه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاڤا له هه‌ڵوێستی وڵاتێكی عه‌ره‌بیی بێلایه‌نی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌چوو. من ده‌زانم كه هه‌رێمی كوردستان له‌و پێگه‌یه‌دا نییه كه هه‌ڵوێستی زۆر تووندی هه‌بێ له به‌رامبه‌ر توركیا، چونكه هه‌رێم قووت و هه‌ناسه‌ی ژیانی خۆی خستووەته به‌رده‌ستی توركیا. به‌ڵام هه‌رێم ده‌توانێ هه‌ڵوێستی روونتر و بوێرانه‌تر و مرۆڤانه‌تری هه‌بێ. به‌هه‌رحال هه‌ڵوێسته‌كانی هه‌رێم، چ حزبی و چ دامه‌زراوه‌ی فه‌رمی، كه‌م تا زۆر له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ توركیا داڕێژراون.
له پاڵ ئه‌مه‌شدا، ئه‌وه‌ی دڵخۆشكه‌ره درووستبوونی بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریی باشووره بۆ پاڵپشتی و نیشاندانی سۆلیدارێتی بۆ رۆژئاڤا، هه‌ر له هه‌ڵمه‌تی بایكۆتی كاڵا و شتومه‌كی توركییه‌وه بگره تا كۆكردنه‌وه‌ی پشتیوانی و نیشاندانی هاوسۆزی له‌ڕێی كه‌ناڵی جیاوازی مه‌ده‌نییه‌وه، خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه، سۆشیال میدیا و هی دیكه‌ش. گرنگی و كاریگه‌ریی ئه‌و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه ته‌نیا له‌وه‌دا نییه كه چه‌ند كۆمه‌ك كۆ ده‌كرێته‌وه و چه‌ند كاڵا بایكۆت ده‌كرێ، به‌ڵكوو گرنگییه‌كه له درووستبوونی مۆدێلێكی ده‌ستپێشخه‌ریی مه‌ده‌نییانه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی به‌رژه‌وه‌ندخوازی خه‌سێنراوی حزبی و دامه‌زراوه‌ی سیاسییه، كه ده‌كرێ له ئایینده‌دا دووباره بێته‌وه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر مه‌ترسی و قه‌یرانێك كه رووبه‌ڕووی هاووڵاتییان ببێته‌وه له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان. ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ی كه ئه‌م جۆره ده‌سپێشخه‌رییه مه‌ده‌نییانه هاوسۆزی و په‌یوه‌ندیی ئیتنی له نێوان هاوڵاتییانی پارچه‌كانی كوردستان به‌هێزتر ده‌كات.
ئایا هیچ پێشبینییەکت هەیە ئاڕاستەی رووداو و پێشهاتەکان لە رۆژئاوای کوردستان بە سودی کورد پێچەوانە ببنەوە یاخود ئەوە هیوایەکی دوور و نالۆژیکییە؟
دانا سەعید سۆفی: هێشتا كۆتایی سیناریۆكان بۆ پرسی رۆژئاڤا دیار نییه، چونكه ئه‌كتۆر و به‌رژه‌وه‌ندیی زۆر جیاواز له زلهێزی جیهانی و ناوچه‌یی له ململانێكه تێوه‌گلاون. گرفتێكی دیكه ئه‌وه‌یه كه لایه‌نه راسته‌وخۆكانی ململانێكان، كورد و تورك، راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ یه‌ك دانه‌نیشتوون و به تایبه‌تیش كورد لایه‌نێكی راسته‌وخۆی گفتوگۆ و رێككه‌وتنه‌كان نه‌بووه، هه‌روه‌ها رێككه‌وتنی دوولایه‌نه‌ی جیاوازیش هه‌یه، بۆیه ئه‌مانه هه‌مووی وا ده‌كات نه‌توانین خوێندنه‌وه‌یه‌كی درووست بۆ ده‌رئه‌نجام و كاریگه‌ریی ڕێككه‌وتنه‌كان بكه‌ین. ئاگربه‌ست هه‌یه، به‌ڵام شه‌ڕ و پێكدادانیش هه‌یه، هه‌ڵوێستی ئه‌مەریكا رۆژ به رۆژ قابیلی گۆڕانه، چونكه بڕیاره‌كانی تره‌مپ كۆده‌نگیی سیاسی و جه‌ماوه‌ریی نییه له ئه‌مەریكا.
ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی كه له رێككه‌وتنه‌كان و دابه‌شبوونی جوگرافیی هێزه‌كان له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع ئێستا ده‌توانرێ هه‌ڵبهێنجرێ، ئه‌وه‌یه كه توركیا به‌شێك له ئامانجه‌كانی دێته دی كه ناوچه‌یه‌كی ئارام له‌سه‌ر سنووری توركیا له ناو خاكی رۆژئاڤا درووست ده‌بێ و هێزه كوردییه‌كان پاشه‌كشه ده‌كه‌ن و ده‌ورییه‌ی هاوبه‌شی توركی و روسی لێ ده‌بێ، به‌ڵام ئه‌و ئامانجه‌ی توركیا نایه‌ته دی كه ئه‌زموونی رۆژئاڤا به ته‌واوی له به‌ین ببات. كورد به‌شێك له خاكه‌كه‌ی و به‌شێك له سه‌روه‌رییه‌كانی له ده‌ست ده‌دات كه له چه‌ند ساڵی رابردوو به ده‌ستی هێنابوو، به تایبه‌تی دوای سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا. ئه‌وه‌ی به ناڕوونی ده‌مێنێته‌وه په‌یوه‌ندیی نێوان كورد و رژێمی سوریایه، به تایبه‌تیش دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانی ئه‌مەریكا بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی كورددایه. ئه‌گه‌ر ئاگربه‌ست به‌رده‌وام بێ و رێككه‌وتنه‌كان جبه‌جێ بكرێن، رۆژئاڤا دووباره ده‌توانێ په‌ره به ئه‌زموو‌نه‌كه‌ی بدات و ئارامیی بۆ هاووڵاتییانی دابین بكاته‌وه، و نموونه‌یه‌كی گه‌ش و سه‌ركه‌وتوو پێشكه‌ش به دونیا بكات.