گێتی
ئێران لهبارهى یهمهن هاتهدهنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
فەرماندەی سوپای پاسدارانى ئێران رایگهیاند، بەپێچەوانەی پاگەندەی ئەمهریکا، ئێران دەستی لە سیاسەتی ئۆپەراسیۆنی ئەنساروڵڵای یەمەندا نییە و ئەو بزووتنەوە وەک نوێنەری یەمەنییەکان، خۆی بڕیاری ستراتژیکی بۆ خۆیان دەدات.
سەردار حسێن سەلامی، فهرماندهى سوپاى پاسدارانى ئێران رایگهیاند "پێویست ناکات کە کارێک ئەنجام بدەین و خۆمان لە بەرپرسایەتیی بدزینەوە".
وتیشى "شەڕ بۆ داگیرکەرانی جیهانی و ئەمهریکا، شکستی سەربازیی شەرمەزارانەی بەدواوە بووە و گەلی ئێران هەرگیز لە رێگەی هەڕەشە و ترساندنەوە سەر بۆ ئیرادەی سیاسی دوژمنان دانانوێنێت".
ئهوهشى خستهڕوو "ئێران دەستی لە سیاسەتی ئۆپەراسیۆنی یەمەندا نییە و بزووتنەوەی ئەنساروڵڵا وەک نوێنەری یەمەنییەکان، خۆی بڕیاری ستراتژیکی بۆ خۆیان دەدات".
ع
بیروڕا



