گێتی

حوسییەکان کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری ئەمەیکایان بۆردومان کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


حوسییەکان کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگری ئەمەیکایان بۆردومان کرد
مەودا میدیا-

ئه‌مڕۆ دووشەممە 2025/3/17، گرووپی ئەنساروڵڵا ناسراو بە حوسییەکانی یه‌مه‌ن بڵاویانکردەوە کە بۆ دووەمجار کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمەریکی هاری تروماننیان لە دەریای سوور کردووەتە ئامانج.

حوسییەکان رایانگەیاند "لە ماوەی 24 کاتژمێردا کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمەریکی هاری تروماننیان لە باکووری دەریای سوور بە ژمارەیەک مووشەکی بالیستی و باڵدار و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومان کردووە".

ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد "تاوەکو گەمارۆکانی کەرتی غەززە هەڵدەگیرێت، هێرشەکانیان بەردوام دەبێت و رێگە بە تێپەڕبوونی کەشتییە ئیسرائیلییەکان لە دەریای سوور نادەن".

ئەوەشیان خستووەتەڕوو "سەرکەتووبوون لە پوچەڵکردنەوەی هێرشێکی فراوانی ئەمەریکا لە رێی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەو ئاسمانی وڵاتەکاین بە فڕۆکەکانی ئەمەریکا چۆڵکردووە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan