گێتی
شەڕ و پێكدادان لە نێوان سوریا و لوبنان بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شەوی رابردوو چەکدارانی تەحریر شام چەند ناوچەیان لە لوبنان مووشەکباران کرد لە بەرانبەر دەستگیرکردنی سێ لە چەکدارەکانی لەسەر سنووری سوریا- لوبنان و دواتر کوشتنیان، حزبوڵڵاش پەیوەندی بەشەڕ و پێکدادانەکان رەتدەکاتەوە.
کەناڵی سکای نیوزی عەرەبی بڵاویکردەوە " شەڕ و پێكدادانێكی سەخت لە نێوان سوپا و چەکدارانی تەحریر شام لە سوریا و چەكدارانی حزبوڵڵا لەسەر سنووری نێوان سوریا و لوبنان بەردەوامە و بە مووشەک رووبەڕووی یەكتر بوونەتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تەحریر شام هێزێکی زۆری بە چەكی قورسەوە بردووەتە سەر سنووری لوبنان و داواشی لە هاوڵاتییانی سنوورەکان کردووە، ناوچەكانیان چۆڵ بكەن".
ب ح

بیروڕا