گێتی
ئێران... ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه‌ى تره‌مپ ئاشكرا ناكه‌ین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
وته‌بێژی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران رایگه‌یاند، وه‌ڵامى نامه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپى، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ده‌ده‌ینه‌وه به‌ڵام ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه‌ى تره‌مپ ئاشكرا ناكه‌ین.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند "ناوەڕۆکی نامەکەی دۆناڵد ترەمپ، هەمان ئەو لێدوانانەیە کە رۆژانە بۆ میدیاکان باس دەکات، هەمان خاڵ دووبارە دەکاتەوە".
وتیشى "دوای تەواوبوونی هەڵسەنگاندن بۆ نامەکە، ئێران لەڕێگەی کەناڵێکی گونجاوەوە وەڵامەکەی دەگەیەنێته‌وه به تره‌مپ، به‌ڵام ناوه‌ڕۆكى نامه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ ئاشكرا ناكه‌ین بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێك".
چوارشەممەى هه‌فته‌ى رابردوو، نامەکەی دۆناڵد ترەمپ لەلایەن ئەنوەر گەرگاش، دیپلۆماتکاری باڵای ئیمارات گەیەنرایە ئایەتوڵلا عه‌لى خامنەیی رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران.
ع
بیروڕا



