گێتی

ئه‌ردۆغان به‌شداریی نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌ردۆغان به‌شداریی نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژى ئاكپارتى، رایگه‌یاند، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا به‌شداریی ئاهه‌نگى نه‌ورۆزى ئه‌مساڵ ده‌كات.

عومەر چەلیك، وتەبێژی پارتی دادو گەشەپێدانی دەسەڵاتداری توركیا رایگه‌یاند "لە 21ی ئازاردا ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕین و رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماریش بەشداری تێدا دەكات".

وتیشى "لە توركیاوە تاوەكو بەلقان ئێمە نەورۆز وەكو پێشبینی هاتنی بەهار دەگێڕین".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "نەورۆز وەک یادێکی دێرین لەڕووی پەیامی برایەتی بۆ تەواوی ناوچەکە بەڕێوەدەچێت".

له‌ دواى په‌یامه‌كه‌ى عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانى سه‌رۆكى زیندانیكراوى په‌كه‌كه‌ له‌ كۆتایی مانگى رابردوو له‌باره‌ى پرسى ئاشتیی له‌ توركیا، لێدوانه‌كانى ئه‌ردۆغانیش به‌رانبه‌ر كورد و پێكهاته‌كانى تر نه‌رم بووه‌ و هه‌مووجار ده‌ڵێت "تورك و كورد و عه‌ره‌ب بران".

ع
Qaiwan
Qaiwan