کوردستانی

مانگى ره‌مه‌زان 29 رۆژه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مانگى ره‌مه‌زان 29 رۆژه‌

مه‌ودا میدیا-

شاره‌زایه‌كى گه‌ردونناسى رایگه‌یاند، ره‌مه‌زانى ئه‌مساڵ 29 رۆژ ده‌بێت و رۆژى 30ى ئادار یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌.

سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری گه‌ردونناسى به مه‌ودا میدیاى رایگەیاند  "جەژنی رەمەزانی پیرۆز بۆ ئەمساڵ لە 30ی ئادار دەبێت، چونکە رۆژی 29ی ئازاری ساڵی 2025 لە کاتژمێر 13:57:47 دوای نیوەڕۆ مانگ نوێ دەبێتەوە، لە کاتژمێر 18:05:50 لە ٪01ی هیلالی مانگ دەردەکەوێت".

وتیشى "23خولەک پێش بانگی ئێوارێ بەکاتی هەولێر مانگ نوێ بوونەوەی هیلالی ٪01 دەبینرێت، واتا مانگی رەمەزانی ئەمساڵ 29 رۆژە".

ساڵانه‌ وڵاتان به‌تایبه‌ت سعودیه‌ چاودێریی بینینى مانگ ده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنى یه‌كه‌م رۆژى ره‌مه‌زان و دواتریش له‌ 29ى ره‌مه‌زان به‌هه‌مان شێوه‌ بۆ دیاریكردنى یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژنى ره‌مه‌زان.

ع
Qaiwan
Qaiwan