ئابووری

وه‌زاره‌تى دارایی: پێش جه‌ژن مووچه‌ دابه‌شده‌كه‌ین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تى دارایی: پێش جه‌ژن مووچه‌ دابه‌شده‌كه‌ین

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌غدا پاره‌ بنێرێت، پێش جه‌ژن مووچه‌ى مانگى سێى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كه‌ین.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه‌ "ئەگەر بەغدا پارە بنێرێت، پێش جەژن مووچەی مانگی 3ى دابەش دەكەین، چونكە لیستەكەمان ناردووە و چاوەڕوانی پارە دەكەین".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانى هه‌رێم، وەزارەتی دارای راسپاردووە، لەگەڵ وەزارەتی وەزارەتی دارایی عیراق لەسەر هێڵبین بۆ چارەسەرکردنی هەر تێبینی و گرفتێک ئەگەر هاتوو لە لە لیستی مووچەدا هەبوو، بۆ ئەوەی بە زووترین كارت چارەسەری بكەین".

رۆژى رابردوو وه‌فدێكى ته‌كنیكى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم، لیستى مووچه‌ى مانگى سێى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ خۆى برده‌ به‌غداو راده‌ستى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق كراوه‌.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال