گێتی
سه‌دان هه‌زار كه‌س رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و ئه‌ردۆغان له لێوارى كه‌وتنه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنى ئه‌كره‌م ئیمامئۆغلوى، گه‌وره سه‌رۆكى شاره‌وانى ئیسته‌نبوڵ، كه به‌ره‌به‌یانى رۆژى چوارشممه هه‌ڵكوترایه سه‌ر ماڵه‌كه‌ى و ده‌ستگیركرا، ده‌ستبه‌جێ خه‌ڵكى ئیسته‌نبوڵ خرۆشان.
له رۆژى رابردووه‌وه، به سه‌دان هه‌زار كه‌س له دانیشتوى ئیسته‌نبوڵ و پشتیوان له ئیمامئۆغلۆ، رژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندان ده‌كه‌ن و داواى ئازادكردنى ناوبراو ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌ى له توركیا رووده‌دات له چه‌ند ده‌یه‌ى رابردوو وێنه‌ى نه‌بووه، چونكه لایه‌نگرێكى زۆر خرۆشاون و به‌شێك له رووداوه‌كه بۆ گرتنى گه‌وره شاره‌وانى ئیسته‌نبوڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌شێكى بۆ سیاسه‌تى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆك كۆمار، خراپى دۆخى دارایی و داڕمانى لیره‌ى توركى به به رێژه‌یه‌كى به‌رچاو له دوو ساڵى رابردوو به‌هاكه‌ى دابه‌زیووه.
خۆپیشانده‌ران ده‌ڵێن به ئه‌ردۆغان كاته‌كه‌ت كۆتایی هاتووه و به‌ره‌و لاى تۆ دێین و چۆڵى بكه، به‌پێى راى شاره‌زایان ره‌نگه ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ كه‌وتن و رۆشتنى ئه‌ردۆغان، هه‌ر بۆیه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌رى خێرای پێ نه‌بێت، له لێوارى كه‌وتندایه.
ع
بیروڕا



