گێتی
عه‌لى خامنه‌یی: هه‌مووان رووبه‌ڕووى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ببنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
رابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند، پێویسته هه‌مووان له جیهانى ئیسلامیی رووبه‌ڕووى ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیل ببێته‌وه.
ئایەتوڵڵا خامنەیی، رابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند "دەستدرێژیی دوبارەی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە تاوانێکی زۆر گەورە و کارەساتباره".
وتیشى "ئەمە پرسی جیهانیی ئیسلامییە، بۆیە دەبێت هەموو جیهان ناکۆکیەکانیان وەلا بنێن و بە یەکگرتوویی بەرانبەر ئەو تاوانانە بوەستن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پێویستە هەموو مرۆڤە ئازادەکانی جیهان بە ئەوروپا و ئەمه‌ریکاشەوە رووبەڕووی ئەم هەنگاوە خیانەتکارانە و کارەساتبارە ببنەوە و رێگری لە دوبارە کوشتنی منداڵان و وێرانکردنی ماڵەکان و ئاوارەبوونی خەڵک بکەن".
ع
بیروڕا



