ئابووری

هۆشدارییەكی توند لە سلێمانییەوە بۆ وەزیری ناوخۆ

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشدارییەكی توند لە سلێمانییەوە بۆ وەزیری ناوخۆ
مەودا میدیا-

كاسبكاران و بازرگانانی عەلوەی سلێمانی هۆشداری دەدەن وەزارەتی ناوخۆ و پارێزگاری سلێمانی ئەگەر مەرزێك نەكەنەوە عەلوەی سلێمانی بە تەواوی دەدەخەن.

عەتا محەمەد، نوێنەری كاسبكارانی عەلوەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "هۆشداریمان داوەتە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان و هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی ئەگەر بێت و بەزوترین كات مەرزێك نەكەنەوە هەڵوێستی توند رادەگەیەنین".

ئاماژەی بەوەشكرد "خۆراك و میوەكانمان خراپ بوون و ئەگەر بەو شێوەیەی ئێستا بەردەوام بێت زیانێكی زۆر دەكەین و تا سێ رۆژ مۆڵەتمان بە وەزارەت و پارێزگار داوە".

ئەوەشی وت "ئەگەر تا رۆژی دووشەممە یەكێك لەو مەرزانەمان بۆ نەكەن بە تەواوی عەلوەی سلێمانی دادەخەین و هاوڵاتیان زیان دەكەن لەو بڕیارە، ئەمڕۆش وەك هەڵوێستێك بۆ ماوەی دوو كاتژمێر عەلوەمان داخست".

پێشتر مەودا میدیا بڵاویكردەوە "بەهۆی داخستنی عەلوەی سلێمانی بۆ ماوەی دوو رۆژە ژمارەیەك بازرگان زیاتر لە 600 ملیۆن دینار زیانیان كردووە.
Qaiwan
Qaiwan