گێتی

ئەمەریكا دووەم کەشتی فڕۆکەهەڵگر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریكا دووەم کەشتی فڕۆکەهەڵگر رەوانەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
مەودا میدیا-

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) سەبارەت بە ناردنی دووەم کەشتی فڕۆکە هەڵگر بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پەیامێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت پێویستە کەشتی فڕۆکەهەڵگری ترومان، کە ئێستا لە دەریای سوورە، بۆماوەی مانگێک بمێنێتەوە.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) رایگەیاند ئیدارەی واشنتن بریاریداوە دووەم کەشتی فڕۆکە هەڵگر رەوانەی دەریای سوور بکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کەشتی فڕۆکە هەڵگری کارل ڤینسۆن بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتوودا بگاتە دەریای سوور، كە بەم دواییە زنجیرەیەک مانۆڕی هاوبەشی لەگەڵ ژاپۆن و کۆریای باشوور لە دەریای ڕۆژهەڵاتی چین ئەنجامداوە".

ب ح

Qaiwan
Qaiwan