عیراقی

پێش مانگی رەمەزان كابینەی نوێی حكومەتی عێراق پێكدێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێش مانگی رەمەزان كابینەی نوێی حكومەتی عێراق پێكدێت
مەودا میدیا-

كاندیدی راسپێردراو بۆ پێكهانی حكومەتی نوێی عیراق گفتوگۆكردنی لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی عیراق بەردەوامەو نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت، بەركەوتەی كورد لە كابینەی كازمی وەك خۆی دەمێنێتەوە.

فارس عیسا، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا بە مەودا میدیای راگەیاند "هیچ گۆڕانكارییەك بەسەر بەركەوتەی هەرێمی كوردستان نایەت لە كابینەكەی مستەفا كازمی و كوردیش بەوە رازی نابێت كە بەركەوتەی كەمبكات چونكە ئەوە بەپێی هەڵبژاردنەكان دیاریكراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "دەكرێت لە رووی كەسەكان و پۆستە وەزارییەكان گۆڕانكاری بكرێت، بەڵام لە رووی رێژەوە ئەگەر زۆر نەكرێت كەم نابێتەوە".

هەروەها وتی "مستەفا كازمی، بەڵێنیداوە پێش مانگی رەمەزان كابینەكەی ئامادە بكات و ئەنجەمەنی نوێنەرانی عیراقیش لە دانیشتنێكدا دەنگ لەسەر كابینەكەی بدات بۆ متمانە پێدان".
Qaiwan
Qaiwan