گێتی

بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێرئاوکەوت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەلەمێکی کۆچبەران لە دەریای ئیجە ژێرئاوکەوت
مەودا میدیا-

چالاکوانێکی بواری كۆچبەران بڵاویکردەوە بەلەمێكی كۆچبەران بە 30 سەرنشینەوە لە دەریای ئیجە ژێرئاوكەوتووەو و بەشێک لە کۆچبەران رزگارکراون.

رەنج پشدەری، رۆژنامەنووس و چالاکوانی بواری کۆچبەران لە وڵاتی یۆنان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەلەمێكی كۆچبەران بە 30 سەرنشینەوە لە دوورگەی فارماكۆنیسی دەریای ئیجە ژێرئاوكەوتووەو تاوەکو ئێستا 21 کۆچبەر رزگارکراون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تاوەکو ئێستا ناسنامەی كۆچبەرەكان ئاشكرا نەكراوەو گەڕان بەدوای چارەنووسی بەشێک لە كۆچبەران بەردەوامە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان کەسێک خنکاوەو تەندروستی چەند کۆچبەرێکی رزگارکراو جێگیر نییە".

ب ح 
Qaiwan
Qaiwan