کوردستانی
یه‌كێتى و پارتى كێشه‌ى گه‌وره‌یان نه‌ماوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
پێكهێنانى كابینه‌ى ده‌یه‌مى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان نزیكبووه‌ته‌وه و له ئێستادا كێشه‌یه‌كى ئه‌وتۆ له‌نێوان یه‌كێتیى نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان نه‌ماوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵاى حزبى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هیچ گرفتێكى گه‌وره له‌نێوان یه‌كێتى و پارتى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى هه‌رێمى كوردستان نه‌ماوه و هه‌ردوولا گه‌یشتوونه‌ته خاڵى كۆتایی".
وتیشى "چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا پێكه‌وه هه‌ردوو شاندى باڵاى حزب كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسى بكه‌ن و رێككه‌وتن رابگه‌یه‌نن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پارتى رازى بووه به داواكارییه‌كانى یه‌كێتى، به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى له‌كابینه‌ى داهاتوو یه‌كێتى به‌شدارى راسته‌وخۆ بێت له بڕیار‌و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بێت".
ع
بیروڕا



