گێتی

نوسینگەی باڵێۆزخانەی كەنەدا لە هەولێر داخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوسینگەی باڵێۆزخانەی كەنەدا لە هەولێر داخرا


مەودا میدیا-
كەنەدا بەشێكی زۆری نوسینگەی باڵوێزخانەكانی لە وڵاتانی جیهان داخست و نوسینگەی هەولێریش لەو چوارچێوەیەدا بە رەسمی داخرا. 

ناش قوبادی، چالاكوانی كورد لە وڵاتی كەنەدا رایگەیاند"كەنەدا بە بیانووی گەڕاندنەوەی داهاتی زیاتر بۆ وڵات زیاتر لە 120 نوسینگەی لە سەرانسەری جیهان داخستووە و نوسینگەی هەولێریش یەكێك بووە و لەو نوسینگانەی كە لە چوارچێوەی ئەو پرۆسەیەدا داخراوە".

وتیشی"سەفارەتی كەنەدا لە بەغداد و بەشی ئمیگریشین و بایۆمەتری ڤیزا لە هەولێر كارەكانی وەك پێشتر بەڕێوەدەچێت و دانەخراوە و ئەو هاوڵاتییانەی داوای ڤیزا دەكەن و ئیشوكاری ئمیگریشینیان هەیە لەكوردستان دەتوانن هەر لە هەولێر ئەو كارانە تەواو بكەن". 

وڵاتی كەنەدا زیاتر لە 270 نوسینگەی سەفارەت و باڵوێزخانەی لە 180 وڵاتی جیاوازدا هەیە و بە داخستنی ئەم نوسینگانەش هێشتا 150 نوسینگەی لەو وڵاتە جیاوازانەدا دەمێنێتەوە. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

شاری حەیات و هەرگیز پیر نەبووم

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی