جیهانی
ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە بەریتانیا 100 هەزار کەسی تێپەڕاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- جیهاد حەسەن
ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەریتانیا 100هەزاری تێپەڕاند و ئەوانەشی کە گیانیان لەدەستداوە 10 هەزار کەسی تێپەڕاند.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا، ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا لەو وڵاتە ئەمڕۆ گەیشتە 103093 کەس و ئەوانەشی کە بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەست داوە ژمارەیان گەیشتە 13729 کەس.
ئامارەکە رۆژ دوای رۆژ بەرەو هەڵکشان دەڕوات و مەترسی زیاتری لەناو خەڵک بڵاو کردوەتەوە کە ڕۆژانە بەپێی ئامارەکان نزیکەی هەزار کەس بەوهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیان لەدەست دەدەن.
کەرتی تەندروستی بەریتانیاش بە بەردەوامی سەرقاڵی بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی و هۆشیاریە، لەگەڵ ئەوەش دا پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی بەریتانیا بێ ووچان لەهەوڵی وەرگرتنی پشکنین و چارەسەری تووش بواندان، بەڵام تا ئێستا نەتوانراوە وەک پێویست ڕێگە لە زیاد بونی توش بوان یاخود گیان لەدەستدراوان بدرێت.