راپۆرت
وریایی ده‌درێت و داواده‌كرێت خه‌ڵك خۆیان له تمه‌ن به‌دوربگرن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له دواى هه‌واڵى ده‌ستپێكردنى گفتوگۆكانى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا، هاوكات به‌ڕێوه‌چوونى یه‌كه‌م گفتوگۆى ناڕاسته‌وخۆ له‌نێوان هه‌ردوولا وڵات، به‌هاى تمه‌ن به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌خۆیه‌وه بینووه.
به‌رزبوونه‌وه‌ى تمه‌ن به‌رانبه‌ر به دۆلارى ئه‌مه‌ریكى، هێشتا ئه‌و به‌هایه نییه كه باس له دابه‌زینى ده‌كرێت، چونكه جیاوازییه‌كى زۆر له‌نێوان حه‌واڵه‌و كاش هه‌یه كه دوو ملیۆن تمه‌نه.
به‌هاى 100 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى به كاش، به‌رانبه‌ر به شه‌ش ملیۆن و 500 هه‌زار تمه‌نى ئێرانییه، به‌ڵام به حه‌واڵه به‌رانبه‌ر به هه‌شت ملیۆن و 500 هه‌زار تمه‌نه، ئه‌و جیاوازییه له به‌هاى تمه‌ن به حه‌واڵه‌و كاش زۆره، شاره‌زایه‌كى ئابووریش وریایی ده‌دات.
كامه‌ران ئه‌حمه‌د، شاره‌زاى ئابوورى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "ئه‌وه روونه ئه‌و گفتوگۆیانه‌ى ئێران و ئه‌مه‌ریكا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌هاى تمه‌ن هه‌یه به‌رانبه‌ر به دۆلار، به‌ڵام به‌رزبوونه‌وه‌كه له كاشدایه و كه‌متره بۆ حه‌واڵه، جیاوازى نێوان حه‌واڵه‌و كاش دوو ملیۆنه و ئه‌وه‌ش بڕێكى زۆره، بۆیه ده‌بێت خه‌ڵك وریا بێت".
وتیشى "له باشترین و خراپترین حاڵه‌ت جیاوازى نێوان كاش و حه‌واڵه 500 هه‌زار تمه‌ن بووه، نه‌ك دوو ملیۆن، ئه‌وه‌شمان بیر نه‌چێت، ده‌بێت خه‌ڵكانێك كه ئه‌وه كاریان نییه خۆیان به‌دوربگرن، چونكه سوریامان بینى، له دواى رووخانى رژێمى ئه‌سه‌د چى به‌سه‌ر لیره هات، دواتریش چۆن دابه‌زیه‌وه و كه‌سانێك زیانێكى زۆریان به‌ركه‌وت".
له ماوه‌ى مانگى رابردوو، له دواى هه‌ڕه‌شه‌كانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، بۆ سه‌ر ئێران و باسكردنى گفتوگۆ و رێككه‌وتن كه تیایدا ئاماژه‌ى دابوو بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ئێران رێكنه‌كه‌وێت بژارده‌ى سه‌ربازییمان ده‌بێت بۆى، به‌هاى 100 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى به‌شێوه‌ى كاش نزیك بووه له 10 ملیۆن تمه‌نى ئێران، به‌شێوه‌ى حه‌واڵه‌ش له سه‌رو 10 ملیۆن تمه‌نه‌وه‌بوو.
ع
بیروڕا



