کوردستانی
جهمیل بایك: چهكدانان خۆكوژییه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
هاوسهرۆكى كۆماجڤاكێن كوردستان ناسراو به كهجهكه رایگهیاند، ئاگادارى دانوستانى ئیمراڵى و عهبدوڵڵا ئۆجهلان نین و چهكدانان خۆكوژییه.
جەمیل بایك، هاوسەرۆكی کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە به بى بى سى راگهیاندووه "ئاگاداری ناوەڕۆکی دانوستانی ئیمرالی نین، تا ئیستا تورکیا هێرشەكانی رانەگرتووە، چەکدانان بەبێ فەرهامکردنی مەرجەکان واتا بەدەوڵەتی توركیا دەڵێین بێن ئێمە لەناوببەن و بمانكوژن، ئەمە خۆكوژییە".
وتیشى "رۆژانە بە درۆن و فڕۆكەو تانك و تۆپخانە ئێمە بۆردوومان دەكات، لەم بارودۆخەدا توانای جێبەجێكردنی بڕیاری كۆمیتەی ناوەندیی پەكەكە نییە، دەوڵەتی توركیا دەبێت ئەم هێرشانە رابگرێت بۆ ئەوەی كۆنگرە ببەسترێت، کە رێبەری ئێمە ناتوانێت بەشداریی كۆنگرە بكات و لەم دۆخەدا ناتوانرێت كۆنگرە بكرێت".
ئهوهشى باسكردووه "ئەگەر بەبێ مەرج چەك دابنێین واتا بەدەوڵەتی توركیا دەڵێین بێن ئێمە لەناوببەن و بمانكوژن، ئەمە خۆكوژییە، هیچ كەسێك ئەم جۆرە خۆكوژییە قبوڵ ناكات".
رونیشیکردەوە "ئامانج لە چەكداماڵین دیاریكراوە، ئەگەر مەرجەكان فەراهەم نەبن ئێمە بەردەوام دەبین لە بەرگریكردن لە خۆمان".
ع
بیروڕا



