کوردستانی

گەرمیان پڕبووە لە ئاژەڵی كێوی

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەرمیان پڕبووە لە ئاژەڵی كێوی


مەودا میدیا-
دوای دامەزراندنی پۆلیسی ژینگە لە هەرێم و بەهۆی قەدەغەكردنی راوكردنەوە لە ماوەی ساڵانی رابردوودا ئێستا ژینگەی هەرێم بە تایبەتیش گەرمیان بە تەواوەتی بووژاوەتەوە. 

ئارام محەمەد، لێپرسراوی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێباز بە مەودا میدیای راگەیاند"گەرمیان یەكێكە لەو ناوچانەی كە پێشتر خاوەنی ژینگەیەكی دەوڵەمەند بووە ئاژەڵی كێوی، بەڵام بەهۆی بارودۆخی سیاسی و دواتریش راوكردنیان لەلایەن هاوڵاتییانەوە لە ساڵانی نەوەدەكان و پێش نەوەدەكانیش، ژمارەی ئاژەڵە كێوییەكان بە تەواوی كەم ببووە و بە دەگمەن لە ناوچەكە دەبینران". 

وتیشی"دوای دامەزراندنی پۆلیسی دارستان و ژینگە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە لەم ساڵانەی دواییدا، ئێستا ژینگەی ناوچەی گەرمیان بە تەواوی بوژاوەتەوە دەشت و ناوچەكانی گەرمیان پڕبوون لە ئاژەڵە كێوییەكان". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئەوان ژنیگەی ناوچەكە بە ماڵی خۆیان دەزانن و بە هەموو شێوەیەك رێگری دەكەن لەو كەسانەی كە بیانەوێت راوی ئاژەڵە كێوییەكان بكەن، هەر ئەوەش وایكردووە راوكردن بە تەواوی كەم ببێتەوە". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan