کوردستانی
له‌باره‌ى ته‌رمى ئا‌ڤێستا داواى فه‌توا ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له‌باره‌ى ته‌رمى ئا‌ڤێستا یوسف، كه ماوه‌ى 12 رۆژه كه‌وتووه‌ته ئاوه‌وه‌و تا ئێستا ته‌رمه‌كه‌ى نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، مامۆستایه‌كى ئاینیی داواى فه‌توا ده‌كات.
موسلیم مەلاساڵح فریزی، پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتی مەلاساڵح لە کەسنەزانى هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه "ئەوە 12 رۆژە ئەو خێزانە بەڕێزەو وە هەموو دەزگا په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومی و هاوڵاتییانی بەڕێزی دەڤەرەكە زۆر هیلاك و سەرقاڵن بە گەڕان و سوڕان لەو ئاوە سارد‌و لێڵەوە".
وتیشى "ناشبێت زندووەكان بە قوربانی مردوو بكرێن، كە ڕەنگە ئەو زۆر مانەوە لەناو ئاو بۆ ئەوانەی كە بەدوای جەنازەكەی دادەگەڕێن و ئەو دانیشتن و راوەستان و چاوەڕوانیەش لە دیار ئاو بۆ خانەوادەكەیی و ئەوانەش كە لەوێ لەگەڵیاندانە زیانی تەندروستی زۆری هەبێت بۆیان".
باسى له‌وه‌شكردووه "پێویسته نوێژی غائیب بکرێت، خۆم نوێژی غائیبم لەسەر کردووە و داواکاریشم فەتوایەک دەربکرێت بۆ ئەوەی کەسوکاری و ئەوانەی بەدوای تەرمەکەیدا دەگەڕێن بگەڕێنەوە ماڵەوە و لەو مەشەقەتەدا نەمێننەوە، ئەگەر هەر كاتێكیش و هەركەسێك شوێنەوارێكی ته‌رمه‌كه‌ى دۆزیەوە ئەوكات پەیوەندبی بكات بە ئیدارەی سنوورەكە".
ع
بیروڕا



