کوردستانی
پەرلەمانتارە كەركوكییەكانی پارتی هەر خەریكی خۆدەوڵەمەندكردنن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رۆژنامەنوسێك دەڵێت، هەڵەی بەرپرسانی پارتی لە شاری كەركوك وایكردووە خەڵك نیگەران و توڕە بن، بۆیە پارتی لە كەركوك لەم هەڵبژاردنەدا تەنها یەك كورسی بەدەستدەهێنێت.
بەختیار سەعید، رۆژنامەنوسی نزیك لە پارتی لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا رایگەیاندووە"ئەو پارتییە كەركوكیانەی چونەتە بەغدا و بونەتە پەرلەمانتار، تەنها خەریكی دەوڵەمەندكردنی خۆیانن و یەكێكیان لە رێگەی براكەیەوە لە ئەڵمانیا سەرقاڵی بازرگانییەو هاوبەشی خەزعەلییە، كەچی دێن و خەڵك لە دژی سەركردەكانی شیعە چەواشە دەكەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"مەكتەبی رێكخستنی كەركوك- گەرمیانی پارتی كە ماوەیەكە لەكەركوك كراوەتەوە هێندەی بنكەیەكی تەندروستی خەڵك سەردانی ناكات، چونكە خەڵكی شارەكە زۆر لە پارتی توڕە و نیگەرانن".
باسی لەوەشكردووە"پارتی زۆر مەبەستیانە لەگەڵ یەكێتی بە یەك لیست لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا بەشداربن بۆئەوەی شكستەكانیان بشارنەوە، بەڵام ئەگەر یەكێتیی عاقڵ بێت ئەوا هەرگیز ئەو كارە ناكات".
ئەو رۆژنامەنوسە باسی دەنگێكی دزەپێكراوی بەرپرسێكی پارتی لە كەركوك دەكات كە داوایكردووە بە هەرشێوەیەك بێت پێویستە مەكتەبی رێكخستنی كەركوك قەرەباڵغ بێت، بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵ بدەن رۆژانە خەڵك بۆ سەردانیكردن بهێنن بۆ مەڵبەندەكە.
ئ پ
بیروڕا



