گێتی

دۆخی تەندروستی ئۆندەر ناجێگیرە و ژیانی لە مەترسیدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دۆخی تەندروستی ئۆندەر ناجێگیرە و ژیانی لە مەترسیدایە


مەودا میدیا-
دۆخی تەندروستی سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا هێشتا ناجێگیرە تا ئێستاش لە نێوان مەرگ و ژیاندایە. 

ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی رایگەیاند"تەندروستی ئۆندەر هەر وەك ئەو كاتەیە كە نەشتەرگەری بۆ كراوە و هیچ گۆڕانكارییەك رووینەداوە". 

وتیشی"بەهۆی ئەوەی نەشتەرگەرییەكی زۆر قورسی بۆ كراوە بۆیە مانەوەی لە بەشی چاودێری چڕ درێژە دەخایەنێت، چونكە مەترسی لەسەر ژیانی هەیە". 

كاتژمێر 11 ی شەوی سێشەممە، 15ی نیسانی 2025، سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە رەوانەی یەكێك لە نەخۆشخانەكانی ئیستامبوڵ كرا و لەو كاتەشەوە تا ئێستا لە ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە.
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan