گێتی
سعودیە حاجییان ئاگادار دەكاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە هۆشداری دایە ئەو كەسانەی كە بەنیازن بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت سەفەری حەج بكەن و ئەو كارەش بە سەرپێچیكردنی رێسا و رێنماییەكانی حەج ناودەبات.
هۆكاری ئەو هۆشدارییەی سعودیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ساڵی رابردوو ژمارەیەكی زۆری حاجیان لە رێگەی وەرگرتنی ڤیزای گەشتیاری و ڤیزای یەك ساڵەوە فەریزەی حەجیان بەجێهێنا.
وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە، دوایین وادەشی بۆ ئەو عومرەكانە دیاریكردووە كە ئێستا لە گەشتی عومرەن و ڤیزای عومرەیان وەرگرتووە بۆئەوەی تا رۆژی سێشەممە 29ی ئەم مانگە سعودیە بەجێبهێڵن، بە پێچەوانەوە لە دوای ئەو ماوەیە بە قاچاغ و سەرپێچی ئەژمار دەكرێت.
بڕیارە حاجیانی هەرێمی كوردستاندا لە ناوەڕاستی مانگی پێنجدا بەڕێبكەون بەرەو سعودیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەجی ئەمساڵ.
ئ پ
بیروڕا



