جیهانی

ترەمپ پێشبینییەکی مەترسیدار دەکات لەبارەی کۆرۆناوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ترەمپ پێشبینییەکی مەترسیدار دەکات لەبارەی کۆرۆناوە
مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمریکا لە بارەی گیان لەدەستدانی تووشبووانی کۆرۆنا لە وڵاتەکی پێشبینییەکی مەترسیدار دەکات دەڵێت "ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە لە ئەمریکا دەگاتە 60 بۆ 65 هەزار کەس".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "پێشبینی دەکەم ژمارەی ئەو کەسانەی گیان لەدەستدەدەن بەهۆی کۆرۆناوە لە ئەمریکا بگاتە 60 بۆ 65 هەزار کەس لە ئەمریکا".

ئاماژەی بەوەشکرد "ملیۆنان پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدراوە، هەروەها بۆ ئاسایی کردنەوەی ژیان لە ئەمریکا پشت بە چڕکردنەوەی پشکنینەکان دەبەستین".

جێگای ئاماژە، تاوەکو ئێستا 710 هەزار کەس لە ئەمریکا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە 37 هەزاریان گیانیان لەدەستداوە و 60 هەزار کەسیش چاکبوونەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان