کوردستانی
پاسپۆرتی سلێمانی کوردانی دەرەوەی وڵات ئاگادار دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لەبارەی دەرهێنانی پاسپۆرت کوردانی دەرەوەی وڵات ئاگاداردەکاتەوە.
لە راگەیەندراوێکی پاسپۆرتی سلێمانی هاتووە "ئاگاداری کوردانی دەرەوەی وڵات دەکەین بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت بەهیچ جۆرێک کار بە صورە قەیدی ئەلیکترۆنی ناکرێت".
باس لەوەشکراوە "بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدڕاڵی کارکردن بە صورە قەیدی ئەلیکترۆنی راگیراوە".
ئەوەش خراوەتەڕوو "تەنها بە کارتی نیشتمانیی دەتوانن مامەڵەکانیان راییبکەن، پێویستە لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان مۆڵەتی 30 رۆژ وەرگرن لەبەرئەوەی تەواوبوونی کارتی نیشتیمانی ماوەکەی 20-30 رۆژی پێ دەچێت".
ع
بیروڕا



