ئابووری
بەغدا پارەی مووچە بۆ هەرێم کەمدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ماوەی 44 رۆژە حکومەتی هەرێم مووچەی فەرمانبەرانی دابەش نەکردووەو چاوەڕوانی بەغدایە و وەزیری دارایی عیراقیش رەتیدەکاتەوە مووچە رەوانەی هەرێم بکات و وەڵامی بەرپرسانی هەرێم ناداتەوە.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند "تەیف سامی ئاشکرایکردووە ساڵی رابردوو تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم زیاتربووە لە پشکی خۆی، بۆ ئەوەی ئەمساڵ ئەو گرفتە دووبارە نەبێتەوە پێویستە هەر لەئێستاوە ئەو بڕە کەمبکرێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "حکومەتی هەرێم پابەندییەكانی جێبەجێ نەكردووە و تەواوی نیوەی داهاتی نانەوتیان نەناردووە بۆ بەغدا، كە زیاترە لە 90 ملیار دیناری مانگانەیە لە کاتێکدا مانگی ئادار كەمتر لە 50 ملیار دیناریان ناردووە".
ئەوەشی خستەڕوو "لەئێستادا تەیف سامی بەنیازی راگرتنی رێککەوتنی ئەمساڵی نێوان هەرێم و بەغدایە و گەڕانەوەیە بۆ رێککەتنی ساڵی 2023، لەبری 950 ملیار دیناری مانگانە، بڕەکەی بۆ 710 ملیار تاوەکو 730 ملیار دینار کەمدەکاتەوەو دەبێت حکومەتی هەرێم لە داهاتی ناوخۆ ئەو کورتهێنانەی مووچەی مووچەخۆرەکانی پڕبکاتەوە".
ب ح

بیروڕا