عیراقی

پێنج كەسی تر دووبارە تووشی كۆرۆنا بوونەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج كەسی تر دووبارە تووشی كۆرۆنا بوونەتەوە
مەودا میدیا-

وەزیری تەندروستی عیراق رایدەگەیەنێت، پێنج هاوڵاتی عیراقی دوای ئەوەی لە كۆرۆنا چاكبوونەتەوە جارێكی تر تووشی ڤایرۆسەكە بوونەتەوە.

جەعفەر عەللاوی، وەزیری تەندروستی عیراق رایگەیاند "بەهەمان شێوەی وڵاتان، لە عیراقیش ژمارەیەك كەس كە پێشتر تووشی كۆرۆنا بوون و چاكبوونەتەوە، جارێكی تر تووشی ڤایرۆسەكە بوونەتەوە".

باسی لەوەشكردووە "لەوانەی كە تووشبوون بە كۆرۆنا لەم چەند رۆژەی رابردوو، دەركەوتووە پێنج كەسیان پێشتر تووشبوون و دوای چاكبوونەوەیان جارێكی تر تووشی كۆرۆنا بوونەتەوە".

وەزیری تەندروستی هۆكارەكەی بۆ ئەوە گەراندوەتەوە كە رێكخراوی تەندروستیی جیهانی پێی وتوون كۆرۆنا چەند جۆرێكی هەیەو لە جۆری بەهێز و لاواز.

كۆی تووشبووانی كۆرۆنا لە عیراق تائێستا هەزار و 513 كەس دەبن و 953 كەس چاكبوونەتەوە و 82 كەسیش گیانیانلە دەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان