جیهانی
ترەمپ نیازی ناردنی لێكۆڵەری هەیە و چین دەڵێت: نەخێر رازی نین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا رایگەیاند دەیانەوێت لێكۆڵینەوە لە چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین بكەن و كاربەدەستانی ئەو وڵاتەش تاكو ئێستا رازی نەبوون و داواكەی دۆناڵد ترەمپ رەتدەكەنەوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە كۆنگرەیەكی رۆژناماوانیدا ئێوارەی رۆژی یەكشەممە وتی "لەگەڵ چین پەیوەندیمان هەیە، دەمێكە لەبارەی چوونمان بۆ ئەو وڵاتە قسەمان كردووە و دەمانەوێت بچین بۆ چین، بەڵام تاكو ئێستا وەڵامی داواكەمان نەدراوەتەوە".
پێشتریش چین رەتیكردبووەوە رێگە بە لێكۆڵەرە ئەمەریكییەكان بدات سەردانی وڵاتەكەی بكەن و پرۆسەی لێكۆڵینەوە لە چۆنیەتی سەرەتاكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكەن، لە بەرانبەریشدا ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا چین بە شاردنەوەی زانیاری ورد سەبارەت بە كاتی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەو وڵاتەدا تۆمەتبار دەكات.