عیراقی
سودانی رێککەوتنی لەگەڵ هەرێم راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاشکرایکرد بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی جەیهان گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی مێژوویی لەگەڵ هەرێمی کوردستان
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "هەناردەکردنەوەی نەوت گەرەنتی دابەشکردنی دادپەروەرانەی سامان و هەمەجۆرکردنی دەروازەکانی هەناردەکردنی نەوت دەکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەزارەتی نەوتی عیراق، نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێم وەردەگرێت و لە رێگەی بۆری نەوتی عیراق- تورکیاوە هەناردەی دەرەوەی دەکات".
ئەوەشی خستەڕوو "رێککەوتنەکە دەستکەوتێکە 18 ساڵە چاوەڕێیان کردووە و دڵنیایی دەدات لە دابەشکردنی سەروەت و سامانەکان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە".
ب ح

بیروڕا