عیراقی

دوای كەمتر لە سێ‌ ساڵ هاناردەكردنی نەوت دەستیپێكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوای كەمتر لە سێ‌ ساڵ هاناردەكردنی نەوت دەستیپێكرد

مەودا میدیا-
كاتژمێر 06:00ی بەیانی ئەمڕۆ شەممە 27ی ئەیلول، دوای كەمتر لە سێ‌ ساڵ لە راگرتنی، جارێكیتیر هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی توركیاوە دەستیپێكردەوە. 

بەپێی رێكەوتنە نوێیەكە، بڕیارە لە قۆناغی یەكەمدا رۆژانە نزیكەی 230 هەزار بەرمیل نەوت لە رێگەی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)ەوە هەناردە بكرێت، هاوكات بڕی 50 هەزار بەرمیلی رۆژانە بۆ پێداویستیی ناوخۆیی هەرێم تەرخان دەكرێت. 

هەناردەی نەوتی هەرێم لە رۆژی 25/3/2023، بە بڕیارێكی دادگای دەستەی ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە پاریس راگیرا و بڕیارەكەش لەسەر سكاڵایەكی عیراق دژی توركیا دەرچوو، كە تێیدا توركیا بە پێشێلكردنی رێكەوتنی گواستنەوەی نەوتی ساڵی 1973 تۆمەتبار كرابوو، بەهۆی رێگەدان بە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم بەبێ رەزامەندیی بەغدا. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan