عیراقی
رێککەوتنی هەرێم و بەغدا دەستکەوتێکی نیشتمانییە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق بڵاویکردەوە کە پێشوازی لە رێککەوتنی نەوتی لەنێوان حکومەتی ناوەند و هەرێم و کۆمپانیا بیانییەکان دەکات کە لە کێڵگەکانی کوردستاندا کار دەکەن.
موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "رێککەوتنی نەوتی لەنێوان حکومەتی ناوەند و هەرێم دەستکەوتێکی نیشتمانییە و مافی هەموو عیراقییەکان دەپارێزێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رێککەوتنەکە بووەهۆی رادەستکردنی (190) هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا و کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی دەوڵەت (سۆمۆ) لە رێگەی هێڵی بۆری عیراق-تورکیاوە دەیخاتە بازاڕەوە، ئەم هەنگاوە مێژووییەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزکردنی بناغەکانی هاوکاریی نێوان هەرێم و بەغدا".
ئەوەشی خستەڕوو "رێککەوتنەکە دەستکەوتێکی نیشتمانی گرنگە بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجەی سێ ساڵە و رێکخستنەوەی هەناردەکردنی نەوتی دەرهێنراو لە هەرێم، بە گەرەنتی مافی هەموو عیراقییەکان دادەنرێت، دەبێتەهۆی دابەشکردنی دادپەروەرانە و شەفافانەی سەروەت و سامانی وڵات بەسەر هەمووان و زۆرترین داهاتی دەوڵەت و کەشوهەوای هاندەر بۆ وەبەرهێنان و سەقامگیری دروست دەکات".
باسی لەوەشکرد "هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بەشدارییەکی بەرچاوی هەیە لە هاندانی ئابووریی و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان، کە ئەمەش رەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت لەسەر واقیعی داهاتووی گەلی عیراق".
وتیشی "پەرلەمان پاڵپشتی و بەدواداچوون بۆ رێککەوتنەکە دەکات، ئەم هەنگاوەش هاوبەشی دەستووری نێوان دامەزراوە ناوەندی و هەرێمایەتییەکان بەهێزتر دەکات، کە دەبێتە هۆی چەسپاندنی متمانەی یەکتر و چەسپاندنی بناغەکانی دەوڵەتی عیراقی فیدراڵی".
ب ح

بیروڕا