عیراقی
مالیکی: ریفۆرم لە رێگەی هەڵبژاردنەوە دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی هاپەیمانی دەوڵەتی یاسا ئاشکرایکرد لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی بە لیستی جیاواز دەچنە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە بەڵام دواتر لەناو یە كوتلەدا کۆدەبنەوە.
نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند "دواخستنی هەڵبژاردن وڵات رووبەڕووی ئاژاوە و پشێووی دەکاتەوە و دەستوەردانە دەرەكییەكانیش لە هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عیراق رەتدەكەنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لیستەکەی محەمەد شیاع سودانی بەشێكە لە چوارچێوەی هەماهەنگی بەڵام بەبێ رەزامەندی لایەنەکانی ناو چوارچێوەی هەمانگی ناتوانێت ببێتەوە بە سەرۆک وەزیران".
ئەوەشی خستەڕوو "کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیرانی عیراق لەگەڵ جۆلانی کارێکی ناپێویست و هەڵەبوو، ئەوان دژی بەشداریکردنی جۆلانی بوون لە لووتکەی بەغدا".
ب ح

بیروڕا