عیراقی

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران باسی مووچەی مانگی هەشت دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران باسی مووچەی مانگی هەشت دەكات


مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە، بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، ئەنجومەنەكە كۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات و بەپێی زانیارییەكانیش چاوەڕێدەكرێت لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی هەشتیش بدرێت. .

بەپێی ئەو زانیارییانەی كە میدیا عیراقییەكان بڵاوكردووەتەوە، وەزیری دارایی عیراق واژۆی لەسەر ناردنی مووچەی مانگی حەوت كردووە و نووسراوی خەرجكردنەكەش لە نوسینگەكەی تەیف سامییەوە رەوانەی بەشی وردبینی كراوە بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی و ناردنی پارەكە.

هەر بەپێی زانیارییەكان لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆدا باس لە مووچەی مانگی هەشت و مانگەكانی دواتری مووچەخۆرانی هەرێم دەكرێت و پێدەچێت بڕیارێكی یەكلاكەرەوە لە بارەی چارەنووسی مووچەی مانگەكانی هەشت و نۆ و ریكارەكانی خەرجكردنیەوە بدرێت.
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan