عیراقی

یاسای دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی لە رۆژنامەی وەقائیعدا بڵاوكرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


یاسای دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی لە رۆژنامەی وەقائیعدا بڵاوكرایەوە


مەودا میدیا-
ئەندامێكی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند"هەمواری یاسای (دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی) بە رەسمی لە رۆژنامەی الوقائع العراقیەــ دا  بڵاو بووەتەوە و لە ئایندەیەكی نزیكیشدا رێنمایەكان لەسەر جێبەجێكردنی یاساكە دەردەچێت.

شوان كەلاری، جێگری سەرۆكی لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانیانی سیاسی لە پەرلەمانی عیراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك بڵاویكردووەتەوە، یاسای (دامەزراوەی زیندانیانی سیاسی) سەرجەم زیندانیانی سیاسی هەرێمی كوردستان بە هەڵەبجە و ئەنفالیشەوە لێی سوودمەندبن و ئەمڕۆش بە شێوەیەكی رەسمی لە رۆژنامەی وەقائیعی عیراقدا بڵاوبووەتەوە و كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە"لەم خولەی پەرلەمانی عیراقدا چەند كارێكی هاوشێوەیان كردووە لەوانەش، هەمواركردنەوەی یاسای دامەزراوەی شەهیدانی عیراق كە كۆمەڵێك دەسكەوتی گەورەی بۆ شەهیدانی كوردستان تیادایە، هەموار كردنەوەی یاسای دامەزراوەی زیندانییە سیاسییەكانی عیراق كە سەرجەم زیندانیانی سیاسی هەرێمی كوردستان لێی سوودمەند دەبن، هەروەها خوێندنەوەی یەكەم و دووەم  بۆ كۆمەڵێك پرۆژە یاساو پێشنیازە یاسای گرنگ كە هەمووی لە بەرژەوەندی  هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستانە".

ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan